کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، سەرکردەی مەزن و خەباتکاری ناسراوی کورد ناخۆشترین و دڵتەزێنترین هەواڵە بۆ هەر کوردێک و بۆ هەر دۆست و دڵسۆزێکی کورد.
گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان لەم قۆناغە سەختەدا زۆر پێویستییان بە حیکمەت و شارەزایی و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی لە سەرکردایەتیدا هەبوو، بەڵام دڵنیاین هەڤاڵەکان و قوتابییەکانی بە ژیری و بە دڵسۆزییەوە کاروانی خەبات و تێکۆشانەکەی سەرکەوتووانە بە مەنزڵ دەگەیەنن.
بەم بۆنە خەمناکەوە لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و خانەوادە کوردپەروەرەکەی و هەموو هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی دەکەین. گەلی کورد هەرگیز خەبات و ماندووبوونی ئەم سەرکردە مەزنەمان لەبیر ناکات.
یادی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە و رێبازەکەشی هەر بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت.