زیاتر لە هەزار هاووڵاتی عیراقی لە لوبنان گیریان خواردووە

عیراق 01:16 PM - 2026/03/11

   
بەهۆی شەڕ و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە،زیاتر لە هەزار  هاووڵاتی عیراقی لە لوبنان گیریان خواردووە و دوو پەناگەش بۆ عیراقییەكانی نیشتەجێی لوبنان كراوەتەوە.
محەمەد حسێن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، بەهۆی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، هەزار و 100 هاووڵاتی عیراقی لە لوبنان گیریان خواردووە.ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا سەرقاڵی دانانی رێوشوێنێكی گونجاون بۆ دڵنیابوونەوە لەدۆخی ئەو هاووڵاتیانە و گەڕاندنەوەیان، لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆئەو هاوڵاتییە عیراقییانەی بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە لوبنان نیشتەجێن. ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی دەرەوە  راشیكەیاند،باڵیۆزخانەی عیراق لە بەیروت دوو پەناگەی كاتیی كردووەتەوە بۆ ئەو خێزانە عیراقییانەی بەهۆی هۆشدارییەكانی ئیسرائیلەوە ناوچەكانی باشوری لوبنانیان جێهێشتووە و ئێستا 400 هاووڵاتی عیراقی لەو دوو پەناگەیەدا نیشتەجێن.

بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا، تائێستا زیاتر لە 760 هەزار  هاووڵاتی لوبنان ئاوارەی ناوچەكانی تر بوون و دەیان منداڵیش لە هێرشەكاندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو