لە دڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە).
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵانی پەیەدە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
بەڕێز ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رۆڵی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەرچاو بوو و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان.
رۆحی هەڤاڵی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت، خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.