مەکتەبی سکرتارییەت خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە تەندروست باشی هەڤاڵ مەنصور و ئومێدی تەندروست باشی زیاتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی هەڤاڵ مەنصور یانکرد لە شۆڕش و خەباتی چەکداریدا و بە رێزەوە لە رابردووی پاک و پڕ سەروەرییان رووانی ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاو یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکرد .
لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ مەنصور رەئووف پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و رایگەیاند تاکۆتای کاروانی کوردایەتی بەشێک بووین لە خەبات و سەرکەوتنەکان لەم قۆناغەشدا بە هەمان گڕووتینی رابردوومان کاردەکەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان