بەڕێوەبەرایەتی گەلی کوردستان : وەک پیشەی هەمیشەییمان پابەند دەبین بە ڕێنماییە میدیاییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم

کوردستان 09:40 PM - 2026/03/08

كەناڵی گەلی كوردستان ، وەك پیشەی هەمیشەییمان، پابەند دەبین بە رێنماییە میدیاییەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لەچوارچێوەی بەها باڵاو بنەماكانی راگەیاندن هیچ هەواڵ و لێدوانێك بڵاو ناكەینەوە كە ببێتە مایەی دڵەڕاوكێ ، نائارامی ، ترس لای خەڵكی خۆشەویستی كوردستان .

ئێمە لە گەلی كوردستان لەم دۆخەدا ، لەگەڵ خەڵكی خۆمان دەبین، بەرژەوەندییە باڵاكان و ئاسایشی نەتەوەییمان پێشینەی كارەكانمان دەبێت و هاوكار و پشتیوانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەبین لەپێناو پاراستنی ئارامی وئاسایشی نیشتمانیی .

لەم سۆنگەیەوە، ئێمە لە پێناو ڕاستیدا دووجار بەهەواڵدا دەچینەوە و بڵاوكردنەوەی هەواڵ و رووماڵی میدیاییمان لە پێناو لایك و ڤیو نەبووەو نابێت ، بەڵكو ئامانجمان هۆشیاری و گەیاندی راستی دەبێت . لەسەرجەم كایە و بوارەكاندا

خوای گەورە وڵات و گەلەكەمان بپارێزێت

بەڕێوەبەرایەتی گەلی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو