داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی تر درێژكرایەوە

عیراق 02:48 PM - 2026/03/07

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق، درێژكردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی هەموو جوڵەیەكی فرۆكەوانیدا بۆ ماوەی 72 سەعاتی تر راگەیاند.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەك رێوشوێنی خۆپارێزی، بڕیاری درێژكردنەوەی داخستنی ئاسمانی عیراقی داوە بەڕووی سەرجەم فڕۆكە هاتوو و رۆیشتوو و ترانزێتییەكان بۆ ماوەی 72 سەعاتی تر. 

بڕیارەكەش لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنیی دراوە، لەبەر رۆشنایی پێشهاتەكان و گرژییە ناوچەییەكان، هەروەها دوای پێداچوونەوەی گشتگیر بە داتا پەیوەندیدارەكان، لەگەڵ سەرهەڵدانی پێشهاتە نوێیەكان هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە ‌و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئاگادار دەكرێنەوە لە هەر گۆڕانكارییەكی نوێ كە ڕووبدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو