كۆمكاری عەرەبی بڕیاریدا سبەینێ لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام رێكبخات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر خاكی چەند وڵاتێكی عەرەبی لە هەفتەی دووەمی جەنگدا.
حوسام زەكی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدەن.
كۆبوونەوەكە لەسەر داوای وڵاتانی كوەیت، سعودیە، قەتەر، عومان، ئوردن و میسر رێكخراوە و تێیدا پەرەسەندنە سەربازییەكان و هێرشەكانی ئێران بۆ سەر خاكی ئەو وڵاتانە تاوتوێ دەكرێت.
جەنگی ئێرانو وڵاتانی ئەمریكاو ئیسرائیل پێی نایە هەفتەی دووەمییەوە، دوای ئەوەی لە بەیانیی ڕۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا تارانیان بۆردومان كرد.
لەو هێرشەدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانو ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندە باڵاكانی ئەو وڵاتە كرانە ئامانج، كە ئەمەش بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێكی سەرتاسەری.
بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، راگرتنی هێرشەكانی بۆ وڵاتانی ناوچەكە راگەیاند و داوای لێبوردنی كرد.