سبەینێ‌ خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بڵاودەكرێتەوە

کوردستان 11:07 AM - 2026/03/07

بڕیارە سبەینێ‌ یەك شەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مانگی شووباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاوبكرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت. 
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی 274 ملیارو 962ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەك بەشێك لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم كە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
چاوەڕوانیش دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی سبەینێ‌ تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانكییان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكەو وەرگرتنی، راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رابگەیەندرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو