بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات بارانبارین زۆربەی ناوچەکان و بەفریش چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
كهشناسیی ههرێمی كوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، ئەمڕۆ شەممە 7ی 3ی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمەباران و بەفربارین دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەریی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دهست پێدهكات و لە گشت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفری كهم دهبارێت.