سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا کرد

کوردستان 04:15 PM - 2026/03/07

بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا کەسایەتی دیار و  برای هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد . 

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا ، سەرۆک بافڵ لە نزیکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی ئاڕاستەی کاک شێخ جەعفەر و خزمان و شێخانی مەردۆخی و کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزیان کرد و لەخوای گەورە داواکاربوو ئەمە دواناخۆشی  بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت و 
رۆحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شادبکات و سەبرو ئارامی بەهەموولایەکیان بدات  .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو