مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت نایانەوێت دوژمنایەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بكەن و هێرشەكانیان رادەگرن.
مەسعود پزیشكیان لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئێران بەرگری لە یەكپارچەیی خاكی خۆی دەكات و تا دوا هەناسە و دوا دڵۆپی خوێنیان كاری بۆ دەكەن ، راشیگەیاند حكومەت و گەل و هێزە چەكدارەكانی ناو ئێرانیش شان بە شانی یەكتر وەستاون و هەموویان بە هەموو هێزیانەوە بەرگری لە ئاو و خاك و زێدی خۆیان دەكەن.
پزیشیكیان باسی لەوەشكرد، ئەنجومەنی سەركردایەتی كاتی بڕیاریداوە چیتر هێرش نەكەنە سەر دراوسێكان و مووشەكیان ئاڕاستە نەكەن، بەڵام ئەگەر لەدراوسێكانیانەوە هێرش بكرێت وەڵامیان دەدەنەوە ،پزیشكیان داوای لێبوردنیشی لە وڵاتانی دراوسێ كرد و رایگەیاند هیچ دوژمنایەتییەكیان لەگەڵیاندا نییە، هاوكات خۆبەدەستەوەدانی ئێرانی بە خەون وەسفكرد و رایگەیاند،خۆڕاگر دەبن تا وڵاتەكەیان لەو قەیرانە رزگار دەكەن.