لەسلێمانی هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر نرخی كاڵاو شمەكەكاندا نەهاتووە

کوردستان 02:35 PM - 2026/03/03

دوای ئەو بارودۆخە نەخوزاراوەی ناوچەكەی گرتووەتەوە هاووڵاتیان ترسیان لە دروستبوونی گرانی هەبوو، بەڵام لەنێو بازاری شاری سلێمانی نرخی كالاو شمەك و پێداویستیەكان هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نەهاتووەو نرخەكان وەك خۆیان ماونەتەوە.

هاووڵاتیانیش ئاماژەیان بەوەداوە، پێشتر پێداویستیەكانیان  بەچەند كڕیوە  ئێستاش بە هەمان نرخ دەیكڕن فرۆشیارانیش دڵنیایی دەدەن نرخەكان وەك خۆیان ماون و بەرزنەبوونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو