لە ئەمڕۆوە مۆلیدە ئەهلییەكان دەست بەكاردەكەنەوە

کوردستان 12:19 PM - 2026/03/03

بەهۆی كەمبوونەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی و راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەكێڵگەی كۆرمۆر، بڕیارە مۆلیدە ئەهلییەكان بخرێنەوە كار. 

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە مۆلیدە ئەهلییەكان لە تەواوی ناوچەكان دەست بەكاركردن دەكەنەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، لەسەعات 4ی عەسرەوە مۆلیدەكان هەڵدەكرێن تا سەعات 1ی شەو دواتر سەعات 4ی بەرەبەیان هەڵدەكرێنەوە تا سەعات 5 و نیوی بەرەبەیان.

سەبارەت بەنرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە، قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت وتی،دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە بەپێی بڕی ئەو گازە دەبێت كە مۆلیدەكان بەكاریان هێناوە و لە ڕێگەی لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە بڕی ئەو گازە دیاری دەكرێت و لەسەر ئەو بنەمایە پارە وەردەگیرێت.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت تەئكیدی لەوەشكردەوە،هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند نەبێت بە بڕیارەكان و ماوە و كاتی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان ئەوا بەدڵنیاییەوە لێپرسییەنەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو