سوپای پاسداران: ئەم هێرشانە بێ وەڵام نابن و جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل پێ دەنێتە قۆناغێكی قوڵترەوە

عیراق 09:37 PM - 2026/03/03


سوپای پاسدارانی ئێران لە نوێترین راگەیەندراویدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە کوشتنی زیاتر لە 700 هاووڵاتیی مەدەنی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت نەخۆشخانە، قوتابخانە و تەنانەت هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانیش کراونەتە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ بەپێچەوانەی بانگەشەی بەئامانجگرتنی ناوەندە سەربازییەکان، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل بە مەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە، یاریگا، چێشتخانە و هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان. 
پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەم هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 700 هاووڵاتیی مەدەنیی ئێرانی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو