عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەڕێز ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دانی بەوەدانا كە هەمووان دەیزانن، ئەویش ئەوەیە كە ئەمریكا بە ویستی خۆی و بە سوودی ئیسرائیل دەستوەردانی لە شەڕەكەدا كردووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی هەڕەشەی ئێرانی هیچ بنەمایەكی نییە و راست نییە.
عراقچی، تەئكیدی لەوەشكردەوە، رژانی خوێنی ئێرانی و ئەمریكییەكان لە ئەستۆی پاڵپشتیكارانی ئیسرائیلە.