پەیامنێری گەلی كوردستان لە كۆیە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەرێگەی سێ درۆنەوە كەمپی ئازادی لە كۆیە كرایە ئامانج و لەئەنجامدا یەك كەس بەسوكی برینداربوو.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە درۆن، مووشەكیش بەكارهاتووە و یەكێك لە درۆنەكان بەر نەخۆشخانەی كەمپەكە كەوتووەو كارمەندێكی تەندروستیی نەخۆشخانەكە بریندار بووە.
كەمپی ئازادی تایبەتە بە كەسوكاری پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بەوتتەی پەیامنێری گەلی كوردستان تائێستاش، درۆن بەسەر ئاسمانی قەزای كۆیەوە دەسوڕێتەوە.