لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران وڵاتانی ناوچەكە بەدەر نەبوون لە وەڵامی ئەو هێرشانەی ئەمریكا كە كراونەتە سەر ئێران و لەبەرامبەردا كۆماری ئیسلامی ئێران لەرێگەی مووشەك و درۆنەوە بنكەكانی ئەمەریكای لە ناوچەكەدا كردووەتە ئامانج.
یەكێك لەو شوێنانەی لەلایەن ئێرانەوە هێرشی بەردەوامی كراوەتەسەر فڕۆكەخانەی هەولێر و كونسوڵخانەی ئەمریكایە لەهەولێر كە ماوەی سێ رۆژە لەرێگەی درۆن و مووشەكەوە هێرشی كراوەتە سەرو لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەمریكاوە وەڵامی سەرجەم هێرشەكان دراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لەماوەی سێ ڕۆژادا، زیاتر لە 80 مووشەك و درۆن ئاڕاستەی هەولێر كراون، بەشی هەرە زۆریشیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوەو هەر بە ئاسمانەوە تێكشكێندراون.