پرسەنامەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حەمید مەجید موسا

کوردستان 10:15 AM - 2026/03/03

نیگەران بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری عیراق، مامۆستا حەمید مەجید موسا سکرتێری پێشوو حزبی شیوعی عیراق و دۆست و هاوڕێی نزیکی سەرۆک مام جەلال.
بۆ ئەم ماتەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
لەدەستدانی کەسایەتییەکی سیاسی وەها کە بەدرێژایی مێژووی تەمەنی رۆڵی لە رووداوەکاندا دیاروبەرچاوبووە وەک داکۆکیکارێکی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد جێگەی داخی هەموومانە و بەڕێزەوە یادو یادەوەرییەکانی بەرز ڕادەگرین و رۆحی مامۆستا حەمید مەجید موسا بۆ هەمیشە شادبێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو