سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی وادەی كۆتایهاتنی جەنگی وڵاتەكەی و ئەمریكا لەگەڵ ئێران زانیاری نوێی ئاشكراكرد.
لەوبارەیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، ئەوقسانەی باس لە پەلكێشكردنی ئەمریكا دەكەن بۆ شەڕی ئێران هیچ بنەمایەكی نیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەهێزترین سەركردەی جیهانە و ئەو دەزانێت چی باشە بۆ نەوەكانی داهاتوو.
هاوكات ئاشكراشیكرد، ئێران دەستی كردبوو، بە دروستكردنی حەشارگە لە ژێر زەویدا، بۆ دروستكردنی پرۆگرامی ئەتۆمی و مووشەكە بالیستییەكانیان، بۆیە ئەگەر هێرشمان نەكردایە لە چەند مانگێكدا پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەكە بالیستییەكانیانی دروستدەكرد و دواتر بە ئامانجگرتنی مەحاڵ دەبوو.
باسی لەوەشكرد، ئێران هیچ كاتێك وانە وەرناگرێت و ئامانجی لەناوبردنی ئەمریكاو دروستكردنی هەڕەشەیە لەسەر جیهان.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، ئۆپەراسیۆنەكانی سەر ئێران زۆر ناخایەنێت و جەنگی ئێران زوو كۆتایی پێدێت.