میلانیا ترەمپ سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات

عیراق 11:09 AM - 2026/02/28

دوای ئەوەی ئەمریكا سەرۆكایەتی مانگانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت، میلانیا ترەمپ خانمی یەكەمی ئەمریكا لەم ماوەیەدا سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات.
ئۆفیسی میلانیا ترەمپ بڵاویكردەوە، خانمی یەكەمی ئەمریكا سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات بە ناونیشانی منداڵان، تەكنەلۆژیا و پەروەردە لە ململانێدا.

لە وەڵامی پرسیارێكیشدا، كە ئایا سەرۆكایەتییكردنی كۆبوونەوەكە لەلایەن میلانیا ترەمپەوە ئاماژەیەكی ئەرێنییە لەبارەی پەیوەندیی نێوان ڕێكخراوەكە و واشنتۆن، ستیفان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان وتی، ئەمە دەرخەری بایەخی ئەمریكایە بە ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەو بابەتەی تاوتوێی دەكات.

خانمی یەكەمی ئەمریكا لەماوەی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپدا لە چاوی كامێراكان دووربووە، بەڵام لەبواری داكۆكی لە ماف و پرسەكانی پەیوەست بە منداڵان كاردەكات، لەو چوارچێوەیەشدا لە ساڵی2025دا نامەیەكی بۆ ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا نووسی و داوای گەڕاندنەوەی ئەو منداڵە ئۆكرانییانەی لێكرد كە لەكاتی جەنگدا بۆ روسیا رفێندرابوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو