بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان راگیران.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستپێكردنی هێرشی دژی ئێران راگەیاند و دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تارانی پایتەختی ئێران بیستران، وەزارەتی گواستنەوە داخستنی ئاسمانی عیراق و هەرێمی كوردستانی لە دوای هێرشە ئاسمانییەكەی ئیسرائیلی كە تارانی پایتەختی ئێران و شارەكانی تری ئێرانی كردە ئامانج ، لە پێناو سەلامەتی سەرنشینان راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەك هێرشی پێشوەختە لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئامانجە ناوخۆییەكانی ئێران دەستپێكردووە.
هێزە ئاسمانییەكانی تەلئەبیب دەستیان كردووە بە وەشاندنی هێرشی پێشوەختە بۆ سەر چەند پێگەیەكی سەربازی و ستراتیژی لە ناوخۆی ئێران.هاوكات دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە و چەند موشەكێكیش لە ناوەڕاستی تاران كەوتووەتە خوارەوە.بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانیەكان ،هێرشەكان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا بووە.
ئەگەری هەیە لە چەند دەقیقەی داهاتوودا ئێران بە مووشەك هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە زۆربەی ناوچەكان لێدراوە.