هێرشەكەی سەر ئێران بەهای دۆلار و نرخی زێڕی بەرزكردووەتەوە

کوردستان 12:46 PM - 2026/02/28

بەهۆی كاریگەریی هێرشەكەی سەر ئێرانەوە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ  پێنج هەزار و 280 دۆلاری تێپەڕاندوو، بەهای 100 دۆلاریش بۆ 156 هەزار دینار بەرزبۆیەوە. 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هێرش دژی ئێران بە هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریكا دەستی پێكرد، راستەوخۆ دۆخەكە بووە هۆی ناجێگیری نرخی زێڕ و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ، سەرەرایی ئەوەی ئەمڕۆ لە بازارەكانی جیهان پشووە بەڵام خواست لەسەر كڕینی دۆلار زیادی كردووە ، لە بازارەكانی هەرێم 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت ، نرخی زێڕیش بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و  سەرمایە داران وەك پەناگەیەكی ئارام سەیری ئەو كانزا زەردە دەكەن و یەك ئۆنسەی پێنج هەزار و 280 دۆلار تێپەڕاندووە و لە بازارەكانی هەرێم یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە یەك ملیۆن و 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدرێت، لە ئەگەری بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەكان، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی زێڕ، زیو، نەوت و بەهای دۆلاریش لەسەر ئاستی جیهان بەرزدەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو