سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە

کوردستان 07:03 PM - 2026/02/28

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق خرایەبەر باس. 
هەردوولا جەختیان لە دوورخستنەوەی عیراق لە شەڕ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە رێگەی ئاشتی کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو