بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە لە هەرێم پێدانی كارەبا بە هاوبەشەكان كەمدەبێتەوە

کوردستان 03:57 PM - 2026/02/28

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، رایانگەیاند، هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بەوهۆیەوە  كارەبا كەمدەبێتەوە
هاوكات كێڵگەی غازی كۆرمۆریش  كارەكانی هەڵپەسارد.

بەپێی راگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا روویداوە، كۆمپانیای داناغاز هەناردەكردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگرت، بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی دوو هەزار و 500 بۆ سێ‌ هەزار   مێگاوات كەم دەبێتەوە.وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی تری بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.هاوكات  كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ بە لەبارچاوگرتنی باودۆخی ناوچەكە كارەكانی هەڵپەسارد 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو