سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق کۆبووەوە

کوردستان 06:51 PM - 2026/02/28

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق کۆبووەوە. 
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە مەترسیدارەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە دەربڕی. 
هەردوولا هەر هەوڵێکی راکێشانی عیراقیان بۆ ململانێکان رەتکردەوە و جەختیان لە گرتنەبەری هەموو رێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو