سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەكان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیران

عیراق 03:01 PM - 2026/02/28

بەهۆی دەستپێكی جەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریكا، ئیسرائیل و ئێران، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا داخرا و سەرجەم جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەكان تێیدا پەكخران،
بڕیارەكەش تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، داخستنەكە هەردوو كەرتی گەشتیاری و بازرگانی گرتووەتەوە و ڕێگە بە هیچ بارهەڵگر و گەشتیارێك نادرێت لە سنوورەكە تێپەڕ ببێت، بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دووبارە كردنەوەی دەروازەكە دیارینەكراوە.
بڕیاری ڕاگرتنی جموجۆڵەكان تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەك ڕێكارێكی ئەمنی و خۆپارێزی بەرامبەر بە مەترسییەكانی جەنگ و پێكدادانە سەربازییەكان لە ناوچە سنوورییەكاندا.

ئەم بڕیارەی دەروازەی حاجی ئۆمەران هاوكاتە لەگەڵ داخستنی جوڵەی ئاسمانیی هەرێمی كوردستان و عیراق بە ڕووی گشت گەشتە ئاسمانییەكاندا.
ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی هەوڵەكاندان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بازرگانان لە كاتی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەكانی ناوچەكەدا.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو