نووری مالیکی: بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەم

عیراق 05:39 PM - 2026/02/23

نووری مالیکی سووربوونی خۆی لەسەر مانەوەی لە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عیراق راگەیاند.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عیراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، "بە هیچ شێوەیەک نیەتی کشانەوەم نییە و لەو پرسە پاشگەز نابمەوە."
وتیشی، لە ئەگەری پێکهێنانی حکوومەتدا، کار بۆ ئەوە دەکات چەک تەنیا و تەنیا بەدەست دەوڵەتی عیراقەوە بێت و کۆتایی بە دیاردەی چەکداریی دەرەوەی یاسا بهێنرێت.
سەبارەت بە گرژییە هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر عیراق، مالیکی وتی، "لە عیراقدا بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەین پێشێلکاری و هێرش بکرێتە سەر هیچ باڵیۆزخانەیەکی بیانی.”

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو