محەمەد شیاع سودانی و تۆم باراك كۆبوونەوە

عیراق 02:57 PM - 2026/02/23

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا، بارودۆخی گشتیی ناوچەكە و هەوڵەكانی عیراق بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی ناوچەییان بەتایبەت لە سوریا تاوتوێ كردووە.

هەر لە دیدارەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی  رێگریكردن لە پەرەسەندنی ناوچەیی و گرنگی پەنابردن بۆ وتوێژ و كەناڵە دیپلۆماسییەكان بۆ چارەسەركردنی ململانێكان كراوە، سودانی و باراك باسیان لە دەرفەتەكانی هاوكاری ئابووری و پشتیوانیكردن لە گەشەپێدانی هەمەلایەنە كردووە كە سەقامگیری درێژخایەن بەرەوپێش دەبات. لایخۆشیەوە سودانی تەئكیدی لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە قووڵەكان كردەوە بە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ هۆكارەكانیان و رێگرتن لە دەستدرێژی و پێشێلكردنی سەروەری وڵاتان و گەلان لە ناوچەكە.

لەبەرامبەردا تۆم باراك ئاماژەی بەو رۆڵە گرنگە كرد كە عیراق دەیگێڕێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە و كەمكردنەوەی گرژییەكان و پاڵپشتیكردنی وتوێژ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو