بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێكدا كە بۆ بەرێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاكانی ناردووەو ئیمزای نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە ، داوا دەكات ئاگاداری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكانیان بكەن بە راگرتنی بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان و پێزانین لەلایەن كارگێڕی خوێندنگەكانەوە بۆ بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاران و هەركەسێك كە پلەی وەزیفی بەرزترە.
نەژاد عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ، لە نوسراوەكەدا روونیدەكاتەوە، بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان و پێزانین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەكانەوە پێشكەش بەو خوێندنگانە دەكرێت كە دڵسۆزانە كارێكی زیاد لە ئەركی خۆیان ئەنجام دەدەن