سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكار كێشایەوە

عیراق 03:50 PM - 2026/06/22

كییەر ستارمەر  سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەژێر فشاری توندی پارتی كرێكاراندا ،دەستی لەكار كێشایەوە .

كییەر ستارمەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندو وتی ، بەیانی ئەمڕۆ  لەگەڵ شا چارلز پادشای بەریتانیا  قسەم كردووە و لە بڕیارەكەم ئاگادارم كردووەتەوە.

راشیگەیاند،وەك  سەرۆك وەزیران لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە تا پرۆسەی كێبڕكێ تەواو دەبێت و كەسێك بۆ شوێنەكەی هەڵدەبژێردرێت.ستارمەر لە كۆنگرەكەدا باسی لە كارەكانی  دوو ساڵی رابردووی كردو رایگەیاند، توانیویانە ئابووری بەریتانیا بەرەو پێشبەرن  و لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بەدەست بهێنن، بە وتەی ستارمەر لە ماوەی دوو ساڵی دەسەڵاتیدا ، توانیویانە دۆخی كرێكاران باشتربكەن و سیستمی بانكی بەرەو پێشەوەببەن و بەرگری لە ئۆكرانیا بكەن.

كیەر ستارمەر  لە 5ی تەممووزی 2024ەوە لەو پۆستدایە، دوای شكستی پارتەكەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی حەوتی ئایاری ئەمساڵ، رووبەڕووی رەخنەی توند بووەیەوە.پارتی كرێكاران زۆرینەی دەنگەكانی لەدەستداوە و ئێستا سەركردەكانی پارتەكە دەیانەوێت كاندیدێكی  نوێ بخەنە شوێنی ستارمەر تا لە شكستێكی هاوشێوە لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی 29ـی ئابی 2029 بەدوور بن.

فشارەكان تەنیا بۆ دەستلەكاركێشانەوە نەبوون، بەڵكو پارتەكە دەیەوێت بە خێرایی پڕۆسەی گۆڕینی سەركردایەتی ئەنجام بدات.ئەندامانی  پارتەكە پێیانوابوو مانەوەی ستارمەر لە پۆستەكەیدا دوای شكستە ناوخۆییەكان، پێگەی ئەوان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكانی داهاتوو لاواز دەكات 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو