والتز: ئەمریكا چاودێری خەرجكردنی داهاتی نەوتی ئێران دەكات

عیراق 10:13 AM - 2026/06/22

ئەمریكا بەنیازی خۆی چاودێری خەرجكردنی داهاتی نەوتی ئێران دەكات و ئەو پارانەشی تاران  وەریدەگرێت لەژێر چاودێری واشنتۆندا بێت ، بۆ ئەوەی هەركاتێك پێشێلی یاداشتەكەی نێوانیان كرا وەك كارتێكی فشار بەكاری بهێنێت.

مایك والتز، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن  دەیەوێت سەرپەرشتی چۆنیەتی خەرجكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بكات.واڵتز ئاماژەی بەوەشدا ،ئەو پارانە ئاراستەی  هەژمارەكانی ژێر چاودێری ئەمریكا دەكرێن و واشنتۆن توانای ئەوەی هەیە ئەمە بوەستێنێت ئەگەر پابەند نەبن بە ڕێككەوتنەكان، لەگەڵ ئەگەری دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی.

ئەمەش دوای ئەوە هات  لێپرسراوانی ئەمریكا و ئێران و پاكستان لە چەند رۆژی رابردوودا پشتڕاستیان كردەوە ، رێككەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە، لەوانە ئاگربەستی 60 رۆژە بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئەتۆمی ئێران، لەگەڵ كۆتایی هاتنی گەمارۆی دەریایی و راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان .

ئێران و ئەمریكا شەوی 18ی حوزەیران لە دوورەوە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد، كە تێیدا كۆتاییان هێنان بەو شەڕە سەربازییەی كە لە 28 ی شوباتەوە دەستی پێكردبوو، هەروەها لە یاداشتەكەدا كاتێكی دیاریكراو بۆ ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی خۆی و ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دیاریكرابوو. هەردوولا پابەندن بە ئەنجامدانی دانوستان لە ماوەی 60 رۆژدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو