پاتریاك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریاكی نوێی كەنیسەی كلدانی كاسۆلیكی لە عیراق و جیهان بۆ یەكەمین جار بە سەردانێكی مەیدانی و رەسمی گەیشتە شاری سلێمانی و لە دەربەندی بازیان لە لایەن پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێ كرا، لەوی سەردانی شوێنەواری یەكێك لەكۆنترین كڵێساكانی كرد.
ئەمە یەكەمین سەردانی پاتریاركە بۆ هەرێمی كوردستان دوای هەڵبژاردن و دەستبەكاربوونی لە نیسانی رابردوودا.