كەمپی هۆل بەتەواوەتی داخرا

عیراق 10:00 AM - 2026/02/23

فادی قاسم بەڕێوەبەری كەمپی هۆل رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوریا كەمپی هۆلیان  بە تەواوەتی داخست .

فادی قاسم بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، رۆژی یەكشەممە دەسەڵاتدارانی سوریا كەمپی هۆلیان بە تەواوی داخستووە، بە وتەی بەڕێوەبەری كەمپەكە، داخستنی كەمپی هۆل لە سوریا ، دوای گواستنەوەی تەواوی خێزانە سوری و بیانییەكان هاتووە. 

كەمپی هۆل كە گەورەترین كەمپی سوریا بوو، بۆ چەندین ساڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا بوو، وەك شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەكیی خێزانی چەكدارانی داعش بەكاردەهات.
كەمپەكە پێشتر نزیكەی 24 هەزار كەسی تێدا نیشتەجێ بوو، كە پێكهاتبوون لە 15 هەزار سوری و نزیكەی 6 هەزار و 300  ژن و منداڵی بیانی. لە ماوەی هەفتەكانی رابردوودا ژمارەی دانیشتووانی كەمپەكە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردبوو، بەشێك لە بیانییەكانیش بەرەو شوێنی نادیار هەڵهاتبوون. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو