عیراق دوو گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ کۆمپانیای شیفرۆن ئیمزا کرد

عیراق 05:15 PM - 2026/02/23

عیراق دوو گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ کۆمپانیای شیفرۆن ئیمزا کرد
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی ئیمزاکردنی دوو رێککەوتنی نەوتیی کرد لە نێوان کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی و کۆمپانیای نەوتی بەسرە، کۆمپانیای نەوتی زیقارو کۆمپانیای نەوتی باکوور.
رێککەوتنی یەکەم، لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرەو شیڤرۆن، تایبەتە بە گواستنەوەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە/2.
رێککەوتنی دووەم، کە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی زیقارو کۆمپانیای نەوتی باکوردایە، بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ناسریەو چوار بلۆک لە پارێزگای زیقار هەروەها پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین دەگرێتەوە.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عیراق ئامادەی رێورەسمی ئیمزاکردنەکە بوو.










بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو