باران بارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 01:25 PM - 2026/02/23

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور  دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم( پارێزگای سلێمانی ) هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەهەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات.  هەروەها پلەکانی گەرما (2-4) پلە دادەبەزێت.

لەبارەی دۆخی کەش و هەوای سبەی سێ شەممەوە، کەشناسی دەڵێت، لەئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی وە هەروەها بارستەهەوای ساردی باکوور, ئاسمان هەرێم  بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت،  وە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی جیاجیا وە کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات,بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاک تر دەبێت و رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت کەهەندی کات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت بەتایبەتی سنووری ناوچەکانی ( پارێزگای سلێمانی ,هەڵەبجە,ئیدارەی سەربەخۆکانی  گەرمیان , راپەرین و سۆران)  لەگەڵ کەمێک چالاکبوونی خێرایی با وە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما  پاشان بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو