زیاتر لەهەزار درز لەسەر رووی مانگ دۆزراونەتەوە

عیراق 10:24 AM - 2026/02/23

زانایانی ناوەندی  توێژینەوەی زەوی و هەسارەكان لە مۆزەخانەی نیشتمانی هەوا و بۆشایی ئاسمان لە ئەمریكا ،گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی مانگ بەردەوامە لە بچووكبوونەوە و دووبارە شێوەدانەوەی رووی خۆی،
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێش زیاتر لە هەزار درز لەسەر رووی مانگ دەستنیشانكراون، كە پێدەچێت  ئەم درزە نوێیانە بەو مانایە بێت كە ئەركەكانی گەڕان لە داهاتوودا رووبەڕووی مەترسییەكانی پەیوەست بە لەرزینە بەهێزەكانی مانگ ببنەوە، ئەمەش پێویستی بە رەچاوكردنی بومەلەرزەیی هەیە لەكاتی پلاندانان بۆ نیشتنەوە و كاركردن لەسەر رووی زەوی.

كۆل نایپافەر كە توێژەری سەرەكی توێژینەوەكەیە  ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتەكانی داهاتوو بۆ سەر مانگ گرنگییەكی ئەوتۆیان دەبێت بۆ كۆكردنەوەی زانیاری وردتر لەسەر مانگ و چالاكیی بومەلەرزەزانی، روونیشیكردووەتەوە،ئەم زانیاریانە راستەوخۆ رەنگدانەوەی سەلامەتی و سەركەوتنی زانستی ئەركەكان دەبێت، چ لە ئێستا و داهاتوو..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو