سەبارە ت بە دانوستانی ئەمجارەی نێوان وەفدی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا كە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لە جنێڤ-ی پایتەختی سویسرا بەڕێوەبچیت،
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،ئێمە هێشتا كار لەسەر توخمەكانی رێككەوتن دەكەین لەگەڵ ئەمریكا.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، رەنگە ئەم پێنچشەممەیە لە جنێڤی پایتەختی سویسرا لەگەڵ ئەمریكا بگەینە رێككەوتنێكی خێرا .
تەئكیدی لەوەشكردەوە، هەوڵدەدەین بگەین بە شتێك كە هاوبەشی بهێنێتە ئاراوە و بتوانێت هەردوو لایەن و نیگەرانییەكان و بەرژەوەندییەكان لەخۆبگرێت.