سەرۆك بافڵ: زمانی شیرینی كوردی زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە

کوردستان 01:54 PM - 2026/02/21

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، بە شانازییەوە زمانی شیرینی كوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەركمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بكەین كە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی زمانی دایكدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەكەمان دەكەم كە خەباتیان بۆ بەرز راگرتنی زمانەكەمان كردووە. بە شانازییەوە زمانی شیرینی كوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەركمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بكەین كە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین. 

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا سەرۆك بافڵ وتی، لەم رۆژەدا تەئكید لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایك بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی هەموو تاك و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەیە و بەڵێن دەدەین كار بۆ بەهێزتركردنی زمانی كوردی لە تەواوی بوارەكاندا بكەین.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو