بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کرایەوە.
کۆبوونەوە تەئكیدی لە پێویستی هاوکاری و بەردەوامی دیالۆکی نیشتمانیی و یەکخستنی دیدگاکان کردەوە ، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەکاندا .