بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا.
سەرۆک بافڵ گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.