سبەینێ پرۆسەی قەرەبونردنەوەی حاجییان دەستپێدەكات و، ئەوقافی سلێمانیش داوا لە حاجیانی ساڵی رابردوو دەكات بۆ وەرگرتنی 80 هەزار دینارەكە سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگاكە بكەن
دوای ئەوەی بڕیاردرا بڕی 80 هەزار دینار بدرێت بە هەر حاجییەك كە ساڵی رابردوو بە فڕۆكە گەشتی سعودیەی كرد و، لەو سەرەوە بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە بەناچاری بە پاس گەڕاونەتەوە، عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی داوای لەو حاجیانە كرد، رۆژی یەكشەممە سەعات نۆی سەر لەبەیانی سەردانی نووسینگەی حەجو عومرەی پارێزگای سلێمانی بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبووەكە. ئەگەر حاجیەك لە دەرەوەی شار بێت دەتوانێت كەسێكی نزیكی رابسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەی پارەكە بەمەرجێك پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی حاجیەكەی پێبێت
پێشتریش، كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەدواداچوونیان كردووە و لیژنەیەك بۆ خەمڵاندن پێكهێنراوە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردراوە، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بڕی 80 هەزار دینار بە هەر حاجییەك بدرێت. بڕیاریشە لە دوای سلێمانی ئەو بڕە پارەیە، بەسەر حاجیانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكدا دابەش بكرێت.
بە گشتی ژمارەی حاجییەكان سێ هەزار و 400 كەس دەبێت كۆی گشتی قەرەبووەكە دەگاتە 272 ملیۆن دینار.