قەیرانی دارایی لە عیراق بوونی نییە و مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە

عیراق 02:49 PM - 2026/02/21

قەیرانی دارایی لە عیراق بوونی نییە ‌و مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەركراوە و یەدەگی نەختی لە ئاستێكی باشدایە، ئەمە هەواڵێكی ڕۆژنامەی ڕەسمی عیراقە كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە.

سەرەڕای ئەو نیگەرانییانەی لەبارەی دۆخی دارایی عیراق  بڵاودەكرێنەوە، سەرچاوە ڕەسمییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، یەدەگی دراوی بیانی عیراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، مووچەی فەرمانبەرانیش بە تەواوی مسۆگەركراوە، ئەو نیگەرانییانەی هەشن پەیوەندی بە پێشبینییەكانی داهاتووەوە هەیە نەك قەیرانێكی راستەقینە لەسەر زەمین بوونی هەبێت.

جاسم عەلاوی، پەرلەمانتاری عیراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی وتووە: دۆخی دارایی جێگیرە، یەدەگی دراوی بیانی عیراق لە ئاستێكی باشدایە، یەدەگی نەختینەش لە ئاستێكی باشدایە و پارەش هەیە.

دەشڵێت، ئەو نیگەرانیانەی وروژێنراون پەیوەندییان بە ئەگەرەكانی داهاتووەوە هەیە، وەك هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت یان هەر گرژییەكی هەرێمایەتی كە ڕەنگە كاریگەری لەسەر داهات هەبێت. هەروەها تەئكیدی كردووەتەوە،  كەمی نەختینە كاتییە، بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ دوودڵی بەشێك لە هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران كە پەلەناكەن لەوەی پارەكانیان بخەنە ناو بازاڕ، بەڵام كاریگەری لەسەر یەدەگی دراوی نەختینە نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو