.
02:34 PM - 10/05/2019
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری دانپێدانانی گیراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاودەکاتەوە لەسەر دۆسییەکەی شادی نەوزاد و هەروەها ئەو پەیجە سێبەر و نافەرمیانەی لە ناو جوڵانەوەکە بەڕێوەچوون و تێیدا هێرشکراوەتە سەر چەندین کەسایەتی هەرێمی کوردستان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند "ئەم دۆسیە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسکاڵاکردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سکاڵای بەڕێز داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد ، پاڵپشت ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ کە تێدا ھاتووە ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێکخراوە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم)"
دەزگای ئاسایشی ڕاشیگەیاند "لەو چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد ، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێکۆڵینەوە. پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ، چەند کەسێک ، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران ، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن . "
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گشتی
ئەم دۆسیە لە رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ بەسکاڵاکردنی پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ( شادی نەوزاد ) و لەسەر سکاڵای بەڕێز داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد
پاڵپشت ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، لە رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ کە تێدا ھاتووە ( ئەم روداوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە واتە تاوانی رێکخراوە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە بۆیە پاڵپشت بە مادەی سێ لە بڕگەی ھەشت لە یاسای دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ژمارە پێنج ساڵی ٢٠١١ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات و تایبەتمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆیە لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوام دەبێت لەلایەن دەزگای ئاسایشی ھەرێم )
لەو چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد ، بۆ تاوانێکی رێكخراو ، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە ، لەژێر بڕیارو رێنمایی دادوەری لێکۆڵینەوە.
پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ، چەند کەسێک ، لە ئوفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ، لە رێوشوێنیێکی یاسایی و بە چاودێری دادوەر دەستگیرکران ، بەشێک لەو تۆمەتبارانەش کە لە ئۆفیسی سەرەکی ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابوون ، بە چاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە ، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن .
بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە
ئەم کەیسە ، تایبەتمەندی ھەیە و سروشتێکی ترسناکی ھەیە و پەیوەندیدارە ، بە ئادابی گشتی و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکانەوە.
بۆیە دەزگاکەمان تا ئێستا ھیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.
بەڵام سەرئەنجام ، بۆئەوەی ، رێگریبکەین ، لە شێواندنی راستییەکان ، کە بە مەبەست دەیانەوێت ، کۆمەڵانی خەڵک چەواشە بکەن و راستیتەکانیان لێبشێوێنن.
بۆیە ، لە پێناو دەرخستنی راستییەکان و پاراستنی مافی ھەموو لایەک و بەرژەوەندی گشتی ، بە پێویستمان زانی ، ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە ، کۆمەڵانی خەڵکیش ، لە نزیکەوە و لەزاری تۆمەتبارانەوە گوێبیست و شاھیدی روداوەکان بن ،
تا ھەموومان پێکەوە ، رێگریبکەین ، لە دووبارە ئەنجام دانی ، تاوانی رێکخراوی ، لەم چەشنە ، تا خەڵک ،
لە ژیانێکی ئارام و ئاسودەیی و سەربەرزانە، بژین و دوربن لە ناوزڕاندن ، کە ئەمەش ئەرکی دامەزراوەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەو لەم رووەشەوە درێغیمان نەکردوەو نایکەین .
ھەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ، کە لەو پەڕی ئامادەباشیداین ، رێگە بەھیچ کەس و لایەنێکیش نادەین ، یاساو مافە تایبەتییەکان و ژیانی تایبەتی خەڵک بشێوێنن ، لەو پێناوەشدا بکەران و تۆمەتباران و ھاوکارو ھاوبەشەکانیان ، دەستنیشاندەکەین و رادەستی عەدالەت و دادگایان دەکەین ، تا سزای خۆیان وەربگرن .
لەم دەرفەتەدا ، بە پێویستیشی دەزانین ، داوا بکەین ،
لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڕێز ، لە ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی جدی بدەن ، بۆ ھەمووارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ، بە شێوەیەک ، کە سزاکەی توند بکرێت ، بەتایبەت بۆ تاوانە رێکخراوەکان و ئەو تاوانانەی کە ھەڕەشەن ، بۆ مافی تایبەتی خەڵک و کەسایەتییە گشتییەکان.
بۆ ھەموو لایەکیشی روندەکەینەوە ، ئەم رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ، لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندان ، تەنھا ھێزەکانی سەر بەدەزگای ئاسایش بڕیارەکانی دادگایان جێبەجێکردوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن و لەبەر ھەستیاری دۆسیەکە و پەیوەست بە ئاداب و ئەخلاقی گشتی و بەھا کۆمەڵایەتییەکان ، چەندین زانیاری و بەڵگەی مەترسیدار ، پەیوەست ( بە لایەنی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی کەسێتی ) مان پاراستووەو نەمان خستۆتە ڕوو ، بۆ دادگاو لێکۆڵینەوەکان جێمانھێشتوون.
لەگەڵ رێزماندا
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
yC4iSwCEwXs
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە