کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیداری خۆسەر:دیمەشق پابەندی رێككەوتنەكان نییە و گەمارۆی سەر كۆبانی لانەبراوە

.

10:40 PM - 07/02/2026

ئیدارەی خۆسەری لە بارەی رێككەوتنەكانیان، لەگەڵ حكومەتی كاتی سوریا دەڵێت: سەرەڕای رێككەوتنەكان، هێشتا گەمارۆی سەر ئەو كۆبانی لانەبراوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێكدا  بڵاویكردەوە،هەنگاوی كردەیی بۆ تێكەڵكردنی هێزە ئەمنییەكان لە ناحیەی شیوخ نراوە، بەڵام پڕۆسەی كشانەوەی هێزە سەربازییەكان لە ناحیەی جەلەبیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان هێشتا جێبەجێ نەكراوە.ئاماژەی بەوەشكرد، وەفدێكی كۆبانێ سەردانی شاری حەلەبیان كردووە و لەگەڵ جێگری پارێزگار و فەرماندەی هێزەكانی ناوخۆ كۆبوونەتەوە، تێیدا پرسی خزمەتگوزارییەكانی وەك (ئاو، كارەبا و ئینتەرنێت) تاوتوێ كراوە، بەڵام حكومەت تەنها بەڵێنی داوە و هیچ هەنگاوێكی نەناوە.ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای رێككەوتنەكان، هێشتا گەمارۆی سەر كۆبانێ لانەبراوە و هێزە سەربازییەكان لە دەوروبەری شارەكە نەكشاونەتەوە.

هاوكات لە راگەیەنراوەكەدا، ناڕەزایەتی بەرامبەر میدیاكانی دیمەشق دەربڕراوە كە كۆبانی وەك ناحیە ناودەبەن و سورن لەسەر بەكارهێنانی ناوی عەین عەرەب، ئەمەش بە پێچەوانەی راستییەكان و دەقی رێككەوتنەكە دەزانن.

ئیدارەی كۆبانی راشیگەیاندووە،ئەوان پابەندی رێككەوتنەكەن و ئامادەن بۆ هەر هەنگاوێك، بەڵام داوا لە حكومەتی دیمەشق دەكەن گەمارۆی سەر شارەكە هەڵبگرێت و هێزە سەربازییەكان لە گوندەكانی سنوری كۆبانی بكشێنێتەوە

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە