.
10:40 AM - 07/02/2026
دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵان كە دووانەبوون، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان لە ڕانیە، لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا كچو كوڕێكی دووانەی تەمەن شەش ساڵان بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، منداڵەكان لە كاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەكەیان توشی خنكان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
خێزانەكە خاوەنی چوار منداڵنو سێ منداڵیان لە ژوورێكدا خەوتوون كە سۆپا تیایدا ئیشی كردووە و نەیانكوژاندووەتەوە، منداڵە بچووكەكەش لە ژوورێكی تر لەگەڵ دایكو باوكی خەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە