.
05:30 PM - 07/02/2026
برای بەڕێزم مامۆستا سڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
(٣٢) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە جەنابت و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم سەرکەوتوو بن.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک هێزێکی تێکۆشەری میانڕەو لەماوەی ٣٢ ساڵ تەمەنی خۆیدا خزمەتی بەرچاوی کردووەو هەمیشە عامیلی خێر بووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ئومێد دەکەم هەمیشە بەردەوام بن و درێژەپێدەری ئەو رێچکەیەتان بن، رۆڵی بەرچاوی خۆتان بگێڕن بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکان و خەبات کردن لەپێناو گەیشتنی گەلەکەمان بە ئاواتە وەدینەهاتووەکانمان.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە