کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێبوار تەها: هەموو توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییەكانی كاری قاچاخچێتی دادەخرێن

.

10:35 PM - 07/02/2026

ئیدارەی كەركوك بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان، هەموو توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییەكان كە بۆ كاری قاچاخچێتی بەكاردەهێنرێن دادەخات.

نووسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و كاڵای بێ كوالێتی، ئیدارەی كەركوك هەموو توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییەكان كە بۆ كاری قاچاخچێتی بەكاردەهێنرێن دادەخات. هاوكات هۆشداریش دەداتە سەرجەم بازرگانان و قاچاخچییەكان لە گرتنەبەری ئەم رێگایانە یان بازرگانیكردن بەو ماددانەی كە زیان بە ئاسایشی خۆراك و دەرمان دەگەیەنن؛ توندترین سزای یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر بەبێ هیچ چاوپۆشییەك. 

ئیدارەی كەركوك تەئكید لەوەدەكاتەوە، پاراستنی سەلامەتی كۆمەڵگە و دابینكردنی خۆراك و دەرمانی تەندروست لە پێشینەی كارەكانیانە و رێگە نادەن بەرژەوەندی هاووڵاتیان ببێتە قوربانی چاوچنۆكیی قاچاخچییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە