کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ زانكۆی هارڤارد هێنا

.

11:22 AM - 07/02/2026

پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاند، وەزارەتەكەی بڕیاریداوە كۆتایی بە سەرجەم پرۆگرامەكانی مەشق و راهێنانی سەربازی و بڕوانامە لەگەڵ زانكۆی هارڤارد بهێنێت، ئەمەش هەنگاوێكە كە نوێنەرایەتی پەرەسەندنی گرژییەكانی ئیدارەی ترەمپ دەكات بەرامبەر بەو زانكۆ بەناوبانگە.


هێگسێت لە پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیوێتی، وەزارەتی جەنگ بە رەسمی كۆتایی بە خوێندنی سەربازی پیشەیی و سكۆلەرشیپ و پرۆگرامەكانی بڕوانامە لەگەڵ زانكۆی هارڤارد دەهێنێت .


ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەڵمەتێكی لە دژی زانكۆ باڵاكانی ئەمریكا دەستپێكردووە، لەنێویاندا زانكۆی هارڤارد، هەڵمەتەكە  لەسەر كۆمەڵێك پرسی وەك ناڕەزایەتی لایەنگرانی فەلەستین لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە‌و سیاسەتی ڕەگەزگۆڕین ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە