کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت

.

10:59 AM - 07/02/2026

لەڕۆژانی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەی مانگی مووچەخۆران دەخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان‌و لە ماوەی سێ‌ بۆ چوار رۆژدا تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن. 

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی گەلی كوردستان، دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی مانگی یەكی بۆ عیراق نارد، لە 48 سەعاتی داهاتوودا بەغداد پارەی مووچەی مانگی یەك بۆ هەرێم دەنێرێت، لەدوای ناردنی پارەكەش دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت ‌و لەماوەی سێ‌ بۆ چوار رۆژ هاوشێوەی مانگی رابردوو تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا تەنها 10مووچەیان وەرگرت ‌و چارەنووسی  مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بە نادیاری ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە