کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای سوریا: رێككەوتنی دیمەشق و هەسەدە لەبواری جێبەجێكردندایە

.

10:17 AM - 07/02/2026

بەئامانجی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی مانگی رابردوو لە نێوان دیمەشق و هەسەدە ئیمزا كرا، وەفدێكی باڵای سوریا گەشتێكی مەیدانییان بۆ چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەسەكە ئەنجامدا.


دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سوریا بڵاویكردەوە، وەفدێكی باڵای سوریا بە هاوڕێیەتی وەفدی هەسەدە گەشتێكی مەیدانییان بۆ چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەسەكە ئەنجامداوە. كە ئامانج لێی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی مەیدانیی ئەو رێككەوتنەیە كە لە 30ی كانوونی دووەمی 2026 لە نێوان هەردوولادا ئیمزا كرا.


بەپێی  بەیاننامەكە، رێككەوتنەكە كشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە ناوچە مەدەنییەكان بۆ خاڵە سەربازییە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ كردنەوەی رێگاكان، هەڵگرتنەوەی مین و لابردنی بەربەستەكان. تەئكیدیش كراوەتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەی یەكخستنی هێزە سەربازی و كارگێڕییەكان قۆناغ بە قۆناغ دەستپێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە